تۆڕی ئاوییان بۆ رادەکێشرێت

گوندی کانی رەشی خەلیفان کێشەی کەمئاوییان چارەسەر بوو

964+

ژێوار خدر

بۆ یەکەم جار تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندێکی قەزای سۆران رادەکێشرێت و خەڵکێکی زۆر لێی سوودمەند دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران رایگەیاند، پڕۆژەی راکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی کانی رەشی قەزای خەلیفان کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەشڵێت، پڕۆژەکە بە بڕی 420 ملیۆن و 920 هەزار دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەکرێت و ئەو تۆڕی ئاوی خواردنەوەیەی کە دادەنریت، درێژییەکەی دەگاتە حەوت کیلۆمەتر، جگە لەوەش بۆرییەکی پولی ئەسیلین و دوو غەتاسیش بۆ پڕۆژەکە دادەنرێن.

​دانیشتووانی گوندی ئالانە خەمی ئاو و رێگایان نەما

​دانیشتووانی گوندی ئالانە خەمی ئاو و رێگایان نەما