له 100 هه‌زاره‌وه تاوه‌كو ده‌گاته 6 ملیۆن دینار
نەکەن پاشماوەکان لە هەندێک شوێن فڕێبدەن ژینگە سزاتان دەدات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم، سزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكرد كه پاشماوه‌كان له شوێنى جۆراوجۆر فڕێده‌ده‌ن بۆ ئه‌مه سزاى پێبژاردنى بۆ دیاریكردوون.
ده‌سته‌كه، فڕێدانى پاشماوه‌كانى به دوو جۆر دیاریكردووه، یه‌كه‌میان پاشماوه‌ى بیناسازییه‌كان و دووه‌میشیان فڕێدانى پاشماوه بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
به‌پێی رێنماییه‌كان، فڕێدانى پاشماوه له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و هاوینه‌هه‌وار و ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان له 100 هه‌زاره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته شه‌ش ملیۆن دینار.
فڕێدان یان جێهێشتنى پاشماوه‌ى دروستكردن یاخود تێكدانى خانووى نیشته‌جێبوون، باڵه‌خانه، له‌ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كان یاخود له‌و گۆڕه‌پانانه‌ى نزیكن له شوێنى كاركردن، سزاكه‌یان له 250 هه‌ازر دینار تاوه‌كو یه‌ك ملیۆن دیناره.
رشتنى كۆنكرێتى ئاماده‌كراو له ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى كۆنكرێت له‌سه‌ر رێگاوبان و شه‌قامه‌كان، سزاكه‌ى 250 هه‌زار دیناره.
هه‌موو ئه‌م سزایانه‌ى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى پاراستنىی ژينگه‌ى هه‌رێم، به‌پێی رێنمایی ژماره 2ـى ساڵى 2023 دیاریكراوه كه به‌دواداچوون و به‌رزه‌فته‌كردنى سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.