خزمه‌تكردنه‌كه‌شی له‌ ئه‌ستۆیه‌

ژینگه‌ى سلێمانى كۆمپانیایه‌كى پابه‌ندكرد 3500 مه‌تر دوجا سه‌وزایی بچێنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى كۆمپانیایه‌كی پابه‌ند كرد پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزایی جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ش رووبه‌رى سێ هه‌زار 500 مه‌تر دوجایان بۆ دیاریكرد بۆ چاندنى سه‌وزاییه‌كه‌.

له‌برى سه‌وزكردن، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌یه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و كۆمپانیا و پرۆژانه‌ى كه‌ كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌یه‌، پابه‌ند ده‌كرێن كه‌ سه‌وزایی بچێنن، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی تر کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاری دەکات ، پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێدەکات.

مسته‌فا جومعه‌، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى به‌ 964ـى راگه‌یاند، كۆمپانیاى (ئیكۆ مه‌شین) پابه‌ندكرا بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن له‌ باخچه‌ى ئاوێزه‌.

وتیشی “هه‌موو كاره‌كانى سه‌وزركدنه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌شه‌ ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانى خزمه‌تكردن و چاودێریكردنى ئه‌و باخچه‌یه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت كه‌ سه‌وزى كردووه‌”.

هه‌ر كۆمپانیایه‌ به‌پێی رێژه‌ى پیسكردنى ژینگه‌ له‌كاتى كاركردنیدا رێژه‌ى سه‌وزایی پێ جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌ى له‌به‌رى سه‌وزكردن، وەك یەکێك لە رێکارە هەرە گرنگەکانه‌ بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزایی شار.

ژینگه‌ى سلێمانى نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى (له‌برى سه‌وزك...

ژینگه‌ى سلێمانى نزیكه‌ى 300 دۆنم زه‌وى (له‌برى سه‌وزكردن)ى جێبه‌جێكردووه‌