شەشی لە بواری ئابوورییە

لە ماڵەوە فێری خوێندن و نووسین بووە و 12کتێبی نوسیوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

ژنێکی چەمچەماڵی لەماڵەوە فێری نووسین و خوێندنەوە بووە و ئێستا 12 کتێبی نووسیوە، هەشتی چاپکراوە و شەشی لەبواری ئابوورییە.

بە تەمەنی منداڵی لە ساڵانی نەوەتەکان لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبن و دەرفەتی خوێندنی نابێت بەڵام فێری زمانی فارسی بووە پاشان گەڕاونەتەوە چەمچەماڵ.

لەیلا محەمەد بە 964ی وت ،” به هەوڵ و کۆششی دایک و باوکم له ماڵەوه فێری خوێندن و نووسینەوه بووم، جگە لەزمانی دایک زمانی ئینگلیزی زمانی فارسی عەرەبی بەباشی دەزانم”.

وتیشی،” لەساڵی 2019 توانیوانیم  12 کتێب بنوسم، بەڵام هەشتیان چاپکراوە، لەو هەشت بەرهەمە شەشیان لەبواری ئابوریە، دوانیشیان لە زمانی فارسییەوە ورمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی”.

ئەو دەڵێت ”هێستا چوار بەرهەمم ماوە چاپیان بکەم و بڵاویان بکەمەوە”.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

 شەشەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی چەمچەماڵ ئەنجام دەدەرێت...

 شەشەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی چەمچەماڵ ئەنجام دەدەرێت 

رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵەوە بۆ سلێمانی داخرا

رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵەوە بۆ سلێمانی داخرا