نه‌ مۆڵه‌تى هه‌یه‌ و نه‌ پابه‌ندى ژینگه‌شه‌

له‌ سۆران دوا ئاگاداركردنه‌وه‌ درایه‌ كارگه‌یه‌كى دروستكردنى قیڕ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى سۆران كارگه‌یه‌كى قیڕ مۆڵه‌تى دراوه‌تێ كه‌ پابه‌ندییه‌كان و رێكاره‌ فه‌رمییه‌كانى كارى كارگه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات، ده‌نا به‌یه‌كجارى دایده‌خه‌ن.

كارگه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى سۆران له‌و ئیداره‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و كارگانه‌ى كه‌ به‌ پیسكه‌رى ژینگه‌ى قه‌زاكه‌ داده‌ندرێت.

ئه‌م قسانه‌ى سه‌ره‌وه‌ هه‌ژار ماهیر بۆ 964 كردوونى، كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌ى یه‌كێك بووه‌ له‌و لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیانه‌ى سۆران كه‌ چاودێری وردى پیسبوونى ژینگه‌ له‌لایه‌ن كارگه‌كانه‌وه‌ ده‌كات.

هه‌ژار وتیشی “ئه‌م كارگه‌ى قیڕه‌ به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى دوكه‌ڵێكی زۆر ژینگه‌ى پیسكردووه‌ بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا هه‌ندێك رێكارى له‌به‌رامبه‌ردا بگرینه‌ به‌ر”.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ى سه‌ردانى كارگه‌كه‌یان كردبوو بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ كارگه‌كه‌ هیچ مه‌رجێكی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی و به‌رگری شارستانی نیه‌ و خاوه‌نى هیچ مۆڵه‌تێكی كاركردنیش نیه‌.

ماوه‌ی دوو تا سێ رۆژ ده‌رفه‌ت به‌ كارگه‌كه‌ دراوه‌ مۆڵه‌ته‌كانى ده‌ربكات و پابه‌ندییه‌كانیشی به‌ رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان دووپات بكاته‌وه‌، ده‌نا هه‌ژار ماهیر ده‌ڵێت “به‌ یه‌كجارى داده‌خرێت”.

به‌دواداچوون بۆ چه‌ند كارگه‌یه‌كی سۆران ده‌كرێت كه...

به‌دواداچوون بۆ چه‌ند كارگه‌یه‌كی سۆران ده‌كرێت كه‌ دوكه‌ڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

ژینگه‌ى سۆران گوند به‌ گوند ده‌گه‌ڕێت و رێنمایی ژینگ...

ژینگه‌ى سۆران گوند به‌ گوند ده‌گه‌ڕێت و رێنمایی ژینگه‌یی بڵاوده‌كاته‌وه‌