لە سلێمانی

دوو سەرمایەدار ماڵی 200 خاوەن پێداویستی تایبەتیان گەرم کردەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لەم وەرزی سارد و سەرمایەدا، دوو سەرمایەداری شاری سلێمانی ماڵی  200 خاون پێداویستی تایبەتیان گەرم کردەوە، بە بەخشینی 100 لیتر نەوت بۆ هەرکامێکیان.

حەیدەر عوسمان سەرۆکی ڕێکخراوی هیوای کەمئەندامان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ چوارشەممە 18.12.2024 لەلایەن دوو سەرمایەداری شاری سلێمانییەوە بڕی 20 هەزار لیتر نەوت دابینکرا بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەسەریاندا دابەشکرا”.

باسی لەوەشکرد، هەرکام لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە، بڕی 100 لیتر نەوتی بەرکەوتووە.

حەیدەر عوسمان ئاشکراشیکرد، ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ناو رێکخراوەکەیان 900 کەسە و لەهەوڵدان لەڕێگەی دیکەوە نەوت بۆ ئەو 700 کەسەی دیکەش دابین بکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ژمارەیەک شوقە بێبەرامبەر دەدرێن بە خاوەن پێداویستییە ...

ژمارەیەک شوقە بێبەرامبەر دەدرێن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

لە سلێمانی نەوت بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەک...

لە سلێمانی نەوت بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سلێمانی 1075 کورسیان پێدر...

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سلێمانی 1075 کورسیان پێدراوە