لە سلێمانی
دوو تۆن دەرمانی قەدەغەو ماوەبەسەرچووی کشتوکاڵی دەستییان بەسەرداگیرا
964+
ژێوار خدر
بەهۆی نەشیاوییانەوە بۆ بەکارهێنان، دوو تۆن دەرمانی قەدەغە و ماوەبەسەرچووی کشتوکاڵی لە سلێمانی دەستیان بەسەرداگیرا و لەناوبران.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، لە چەند شوێنێکی جیاواز لە قەزا و ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمان و مه‌وادی كشتوكاڵی قه‌ده‌غه و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووە کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون.
وتیشی، بڕیارە له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانییەوە، هەموو ئەو دەرمانانەی دەستییان بەسەرداگیراوە بەشێوەیەکی زانستی لەناو ببرێن.
باسی لەوەشکرد، سه‌رپێچیكارەکان پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ كراوه و له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قایمقامیه‌ته‌وه رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.