سلێمانی
بە تەواو بوونی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی ئاسانکاری بۆ چەندین گەڕەک دەکات
964+
توانا نەقی
یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی ئێستا کاری تیادا دەکرێت و بە تەواو بوونی ئاسانکاری بۆ چەندین گەڕەک دەکات.
شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاروبار و ئیش کردن لە پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی رۆژ بەرۆژ چڕتر دەبێت و لەلایەن کۆمپانیای تراویلکە جێبەجێ دەکرێت.
دەشڵێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە دەبێتە هۆی بەیەکەوە بەستی شەقامی سالم بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لە وبەریشەوە گەڕەکی چوارچرا بە یەکتربڕەکەوە.
هەروەها ئاسانکاری تەواو بۆ جوڵەی هاتوچۆ لە گەڕەکەکانی رزگاری، ئابڵاخ، موشیرئاوا و ناوچەی پیشەسازی دەکات.