بە دەم بەسەرکردنەوەی چەند قوتابخانەیەکەوە

قایمقامی ھەڵەبجە باس لە ھۆکاری لەبەرنەکردنی جلی کوردی لە رۆژی ئاڵادا دەکات

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

لە رۆژی ئاڵادا، نوخشە ناسیح قایمقامی ھەڵەبجە، پێنج قوتابخانەی ناو شار و دوو قوتابخانەی ناحیەی سیروانی بەسەرکردەوە، کە لە ماوەی رابردوودا، چەند شوێنێکی قوتابخانەکانی لەسەر ئەرکی خۆی نۆژەنکردبوویەوە، ئەمڕۆش قوتابخانەکان رادەست کرانەوە.

بەدەم بەسەرکردنەوەی قوتابخانەکانەوە باسی ھۆکاری لەبەرنەکردنی جلی کوردی لەمڕۆدا  بۆ 964 کرد و وتی:” بەھۆی سەردانی ئەم قوتابخانانەوە، چالاکی زۆری ئەمڕۆ ھەستم کرد، پێویستە جلێکی گورجوگۆڵ لەبەربکەم، بۆ ئەوەی بتوانم بە ئاسانی ھاتوچۆ بکەم”.

سەبارەت بەو جلوبەرگە کوردییانەی کە بەردەوام دەیابپۆشێت، نوخشە ناسیح وتی:”سوود لە وێنە کۆنەکانی دایکم وەردەگرم بۆ ستایلکردنی جلەکانم، راوێژیش بە کچەکانم دەکەم بۆ گونجاندنیان، وتیشێ، جلی کوردی زۆر ناکڕم، بەڵکو چەند جارێک و بە چەند ستایلێکی جیاواز بەکاریاندەھێنمەوە”.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە سێتی تەوالێت لە شوێنە گەشتیارییەک...

گەشتوگوزاری هەڵەبجە سێتی تەوالێت لە شوێنە گەشتیارییەکان دروستدەکات

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە هەڵەبجە ژنێک بەرپرسیاريەتیی ژنێکی دیکەی بەرزکردەوە

لە هەڵەبجە ژنێک بەرپرسیاريەتیی ژنێکی دیکەی بەرزکردەوە