یەک جۆر ئۆتۆمبێل کراوەتە ئامانج
تەقینەوەیەك لە بەسڕە روویدا و یەكی دیكەش لە بەغدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
درەنگانی شەوی رابردوو بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی تاهۆ لە شاری بەسڕە تەقییەوە، ئەمەش دووەم تەقینەوەیە لە دوای تەقینەوەكەی بەغدا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەسڕە بە تۆڕی 964ی راگەیاند، تەقینەوەكە زیانی گیانیی نەبوو، بەڵام زیانی زۆری بە ئۆتۆمبێلەكە گەیاندووە.
تەقینەوەكە لە بەردەم ماڵێك بووە لە ناوچەی “نەواب زوبات” و بۆمبێك بووە و بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاهۆ لكێندراوە و تەقیوەتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد، هێزە ئەمنییەكان شوێنەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە و دەستیان بە لێكۆڵێنەوە كردووە.
ئەمە دووەم تەقینەوەیە كە شەوی رابردوو لە عێراق روویداوە، دوای ئەوەی لە بەغدا بۆمبێكی هاوشێوە بە ئۆتۆمبێلی تاهۆی فەرمانبەرێكی وەزارەتی تەندروستیدا تەقییەوە، رووداوەكەش لە گەڕەكی توجار بووە لە ناوچەی شەعب.
تەقینەوەكە زیانی گیانی نەبوو، تەنیا زیانی ماددی نەبێت.
دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتوو بیسترا
تەقینەوە
بێ زیان بوو
بۆڕی سیستەمی گەرمای بەشی کچانی زانکۆی زاخۆ تەقی
لە داقوق
پەیامنێرمان نامەیەکی نارد؛ لە بەردەم دەرمانخانەیەک تەقینەوە روویداوە
زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا
فڕۆکەخانەی بەغدا بە موشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج
هەواڵەکان
سەرژمێری ماڵەکان دەستی پێکرد و قوتابیانیش دژی جیاکردنەوەی کچان لە پۆلەکان گردبوونەوە
مەترسن چالاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێرە