بێ زیان بوو

بۆریی سیستمی گەرمیی بەشەناوخۆی کچانی زانکۆی زاخۆ تەقی

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە بەشەناوخۆی کچانی زانکۆی زاخۆ، درەنگانی شەوی رابردوو بۆرییه‌کی سیستمی گەرمكردنى ئاو لە نهۆمی پێنجەمدا تەقی و دوکەڵێکی زۆرى لێ دروستبوو، کچانی بەشەناوخۆییه‌كه‌ له‌ نهۆمەکانی تریش تووشی ترسێکی زۆر بوون.
زێرەڤان بەشار، بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی زاخۆ بە 964 وت، زۆر گەرمبوونی ئاوەکە کە پلەكه‌ى گەیشتبووه‌ 80%، بووە هۆی تەقینی بۆرییەکە.
وتیشی “هیچ رووداوی سووتان رووینەداوە، تەنیا زیانی به‌ کەرەستەکانى ئه‌م سیستمه‌ گه‌یاندووه‌”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى دروستبوونى ترسێكی زۆر له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كانه‌وه‌ شوێنێکی تایبەت بۆ خوێندکارە کچەکان دابینکرا.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتوو بیستر...

دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتوو بیسترا

لەسەر رێگاى گوندێکى بامەڕنێ بۆمبێکى چێندراو تەقییەوە

لەسەر رێگاى گوندێکى بامەڕنێ بۆمبێکى چێندراو تەقییەوە