ده‌یه‌وێت ترێ به‌ پیشه‌سازى بكات

جوتیارێكی كریستیان له‌ هه‌ولێر له‌ كێڵگه‌یه‌كدا زیاتر له‌ 70 جۆر ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌، جوتیارێكی كریستیان له‌ هه‌ولێر خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانى ترێیه‌، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت ئێستا ژماره‌ى جۆره‌كانى ترێی بۆ زیاتر له‌ 70 جۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ده‌شیه‌وێت ترێ به‌ پیشه‌سازی بكات.

جوتیاره‌كه‌، ناوى سەلوان سەردار ساکایه‌، له‌ ساڵى 1998ـه‌وه‌ باخچەیەکی به‌ رووبه‌رى 20 دۆنم زه‌وى له‌ سنوورى قه‌زاى عه‌نكاوا داناوه‌ زۆرترین به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانى ئه‌م باخچه‌یه‌ى ترێیه‌.

سه‌لوان به‌ 964ـى وت، سه‌ره‌تا له‌ چه‌ند جۆرێكی ترێ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌مساڵیش جۆره‌كانى زیاتر بووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 71 جۆر.

وتیشی “11 جۆر له‌ ترێی ئه‌مریكی به‌رهه‌مده‌هێنم كه‌ بێ ناوكن، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی خۆى هه‌یه‌ و ده‌مه‌وێت ئه‌م جۆره‌ ترێیه‌ ده‌نگمه‌نه‌ له‌ كوردستان بڵاوبكه‌مه‌وه‌”.

ماوه‌ى 10 ساڵ ده‌بێت به‌رهه‌مى ترێی ئه‌م جوتیاره‌ ده‌خرێته‌ بازاڕەوه‌، له‌ پێشانگا و فێستیڤاڵه‌كانى ساڵانه‌ به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م جوتیاره‌ به‌رچاوه‌ و گرنگی زۆرى پێده‌درێت، خۆیشی ده‌ڵێت “مه‌به‌ستمه‌ ترێ به‌ پیشه‌سازى بكه‌م و به‌رهه‌مه‌ جۆراوجۆره‌كانى له‌ ماركێت و بازاڕه‌كاندا به‌ فراوانی ببیندرێن”.

دوێنێ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى باخى ئه‌م جوتیاره‌یان كرد و به‌ڵێنیان پێداوه‌ كه‌ هاوكار و پشتیوانى بن.

له‌ سۆشیاڵ میدیای کونسوڵخانەکە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پایەندن بە پشتگیریکردنی جوتیارەکانی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان لە رێگای ناساندنی نوێترین تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بۆ بەھێزکردنی و بەردەوامییان.

سه‌لوان ده‌ڵێت، تا ئێستا كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا هیچ هاوكارییه‌كى نه‌كردووم، به‌ڵام پێشتر رێكخراوى USID پاوه‌رسۆله‌ری بۆ كێڵگه‌كه‌ داناوه‌ و هاوكارییان كردووم”.

جوتیارێکى هه‌ولێر گه‌نمێكى ده‌گمه‌ن به‌رهه‌م ده‌ه...

جوتیارێکى هه‌ولێر گه‌نمێكى ده‌گمه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنێت