پارێزگاری سلێمانی بۆ 964

لە بارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و فڕۆكەخانەی سلێمانی شتی تازە هەیە

+964

دیلان محەمەد جەزا

پارێزگاری سلێمانی داوا لە لیژنەی ئەمنی پارێزگاکەی دەکات دیراسەی بابەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا بکەن، لە بارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی سلێمانی توركیاش، ئاشكرای كرد توركیا چەند مەرج و داواكارییەكی بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و عێراق داوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 16.12.2024 بۆ 964 قسەی كرد و ئاماژەی بەوەدا، پێویستە دیراسەی بابەتی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بكرێت و هەموو لایەنە بەرپرسەكانی ئەو بابەتە، بەیەكەوە بڕیارێكی دادپەروەرانە بدەن.

وتیشی، واباشە بڕیارێك بدرێت ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان لە ناو كوردستان كڕیوە زەرەرمەند نەبن.

لە بارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیش لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا و بەپێچەوانەشەوە، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هێشتا بڕیارەكە وەك خۆیەتی، بەڵام هەوڵەكان بەردەوامن و توركیاش چەند مەرج و داواكارییەكی بە دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم داوە، بۆ ئەوەی چارەسەری هەڵپەساردنی گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا بكرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

جارێکى دیکە خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان گردبوونەوە

جارێکى دیکە خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان گردبوونەوە

جارێکى دیکە تورکیا ئاسمانى وڵاتەکەى بەڕووى سلێمانی دا ...

جارێکى دیکە تورکیا ئاسمانى وڵاتەکەى بەڕووى سلێمانی دا دادەخات؟