سنووری هەفتەغار

سێ جوتیاری کورد لەسەر سکاڵای عەرەبی ھاوردە بە دوو ساڵ زیندانی سزا دران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دوای ئەوەی مانگی رابردوو عەرەبی هاوردە هەڵیانکوتایە سەر زەوی و زاری جوتیارانی کورد لە گوندی مەنسووری ناوچەی حەفتەغار لە سنووری داقوق، شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست بوو، لەسەر ئەو رووداوە ئەمڕۆ یەکشەممە 15.12.2024 لەلایەن دادگای داقوق سێ جوتیاری کورد بە دوو ساڵ زیندانی سزا دران.

عەقید محەمەد مەردان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتیی داقوق بە 964ـی وت، “بەهۆی ئەوەی لەرابردوودا کێشە لە نێوان جوتیاراندا هەبووە و بەگژیەکدا چوونەتەوە، هەردوولایان سکاڵایان تۆمارکردووە، بۆیە ئەمڕۆ دادگا دۆسیەکەیانی یەکلاکردەوە.

وتیشی، دادگای داقوق سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر ھەر سێ جوتیارە کوردەکەدا سەپاند، کە دوو برا و ئامۆزایەکن و خەڵکی ئاوایی مەنسوری ناوچەی ھەفتەغاری قەزای داقوقن”.

یوسف فەتحوڵڵا، “جوتیارێکی سنووری هەفتاغارە بۆ 964 وتی، دەستگیرکردنی سێ جوتیارەکە بە پێی مادەی 413 بووە، بەڵام کەیسەکە بەلاڕێدا براوە و ئێستا تۆمەتی هەوڵدان بۆ رفاندن خراوەتەپاڵ هەر سێ جوتیارەکە”.

ماوەیەکی زۆرە کێشە کەوتووەتە نێو جوتیارانی سنووری داقوق – خورماتوو، چەندین جار ھێزە ئەمنییەکان نێوەندگیریان کردووە، بەڵام تائێستا کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە.

پێداچوونەوە: ژیوار خدر

کێشەی جوتیارانی کوردی داقوق و خورماتوو چارەسەر دەکرێت

کێشەی جوتیارانی کوردی داقوق و خورماتوو چارەسەر دەکرێت