کتێبێکی بەڕێوەیە
دەردە پیری یەخەی خەسرەو جافی گرتووە و چاوی شەیتانی هەڵگرتووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نووسەر و تەلارسازی ناسراو خەسرەو جاف، دەڵێت، چاوی شەیتانی هەڵگرتووە و مانگانەش شەش ملیۆن دینار دەداتە بەرد و پێشکەشی ژنان و میوانەکانی دەکات، پێشی وایە، کورد کلیلی قوفڵەکەی لێ ون بووە
خەسرەو جاف دەردە پیری ئێخەی پێگرتووە و پزیشکیش هەندێ شتی لێ قەدەغەکردووە، لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بۆ 964 دەڵێت، “ئێستا ملوانکە دروست دەکەم و مانگی پێنج تا شەش ملیۆن دینار دەدەم بە بەرد و پێشکەشی ئەوانەی دەکەم کە دێن بۆ دیدەنیم”.
وەک خۆی باسی دەکات سەرقاڵی پڕۆژەیەکی تایبەت بە قوفڵ و کتێبێکیشی لە چاپدایە.
ئەو دەڵێت، هەر کوردێک قوفڵە بەرامبەر کوردێکی تر و کلیلەکەشی ون بووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح