کڕینی لیرە مەترسی زۆرە
ئەمڕۆ بازاڕی دراوی سلێمانی نەکرایەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەبەر بێ کارەبایی، ئەمڕۆ بازاڕی دراوی سلێمانی نەکرایەوە و هیچ مامەڵەیەکی تێدا نەکرا، بۆیە مامەڵەکارانی دراو بە ناچاری لە بەردەم بازاڕەکە مامەڵەی خۆیان کرد.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ یەکشەممە 15.12.2024 بەهۆی نەبوونی کارەباوە و لەبەر باری ئەمنی، دەرگای بازاڕەکەمان نەکردەوە”.
باسی لەوەش کرد، کارەبای بازاڕەکە سیستمی پریپەیدە و ئەمڕۆ کارەبا نەبووە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر بازاڕەکە دروست بووە.
جەبار گۆران دووپاتیشیکردەوە، کڕینی لیرە مەترسی زۆرە و هاوڵاتیان تا بۆیان دەکرێت، خۆیان لە قەرەی ئەو دراوە نەدەن، چونکە بە قسەی ئەو، سنووری سوریا بکرێتەوە نرخی لیرە دادەبەزێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری