گردبوونەوە
خاوەن زەوییەکانی چوارقوڕنە لێناگەڕێن موڵکەکانیان بدرێت بە فەرمانبەران
+964
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی لە سنوری شارەوانیی چوارقوڕنە دابەش دەکرێن بەسەر فەرمانبەراندا، خاوەن زەوییەکانیش ناڕازین داواکارن ئەوبڕیارە هەڵبوەشێتەوە و لەبەردەم شارەوانی چوار قوڕنە و ئیدارەی راپەڕین گردبونەوەیان ئەنجامدا.
رووبەری زەوییەکان زیاتر لە دوو هەزار دۆنمە و نزیکەی 100 کەس خۆیان بە خاوەنیان دەزانن و دەڵێن، زەوییەکانیان کشتوکاڵین و بژێوییان لەسەر ئەو زەویانەیە.
خدر ئەکرەم، بەشداربویەکی گردبونەوەکەیە و ئەمڕۆ یەکشەممە 15.12.2024، بە 964ـی وت، شارەوانی هەمووی بەش بەشکردووە، بەمەستی دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا، زەویەکانیشمان گران بەهاترن لە ئاست ئەو قەرەبووەی دەمان دەنەوە، زەوی هەیە نزیکی بای دوو دەفتەرە چۆن قەرەبومان دەکەنەوە، بۆیە داواکارین لە شوێنێکی تر زەوی دابەش بکەن.
حەسەن زرار، سەرۆکی شارەوانی ناحیەیی چوارقوڕنە، لەوبارەیەوە بە 964ـی وت،” ئەم زەویانە لەسنوری شارەوانی ئێمەدان، وردبینیان بۆکراوە کە دابەش بکرێن بەسەر فەرمانبەراندا، خاوەن موڵکەکانیش دەڵێن بە قەرەبوکردنەوە رازی نین گردبونەوە”.
سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە دەشڵێت، هیچ ئەرزیک نادرێتەوە فەرمانبەران، هەتاکو هەردولامان بەبڕیارەکە رازی نەبین، ئێستاش لەهەوڵی ئەوەداین رێوشوێنی گونجاو بدۆزینەوەو کەس زەرەر مەند نەبێ.
پێداچوونەوە: هاوبەش