سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه‌:

“هه‌ر جوتیار و کاسبکارێک زه‌ویه‌كه‌ى به‌ر دابه‌شكردن بكه‌وێت قه‌ره‌بووده‌كرێته‌وه”‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ كێشه‌و گرفت بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ دروستبووه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ زه‌ویه‌كانیان بۆ كاری كشتوكاڵى به‌كارده‌هێنن به‌ڵام له‌ ئێستادا شاره‌وانى ده‌یه‌وێت ئه‌م زه‌ویانه‌یان بكاته‌ پارچه‌ و به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، هه‌ر جوتیارێك زه‌وى به‌ربكه‌وێت قه‌ره‌بووده‌كرێته‌وه‌.

زه‌ویه‌كان لە جادەی قائیدەوە ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته‌ پردی چوارقوڕنە كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ى نزیکەی حه‌وت كیلۆمه‌تر درێژیی و یه‌ك کیلۆمەتریش پانە.

جوتیاران و كاسبكارانى چوارقوڕنه‌ ئه‌مڕۆ چوونه‌ به‌رده‌م شاره‌وانى ناحیه‌كه‌یان و داوایان كرد ده‌ستكارى زه‌ویه‌كانیان نه‌كرێت چونكه‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر ئه‌م  زه‌ویانه‌یه‌ و چه‌ندین ساڵیشه‌ بۆ كشتوكاڵكردن به‌كاریان ده‌هێنن.

حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ئه‌م جوتیارانه‌ هاتوونه‌ته‌ لایان و داواكارییه‌كه‌یان لێوه‌رگرتوون و بردوویانه‌ بۆ ئیداره‌ى راپه‌ڕین.

وتیشی “ته‌واوى ئه‌م زه‌ویانه‌ به‌ناوى شاره‌وانییه‌وه‌ن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ حاڵێكدا زه‌ویه‌كان به‌ر دابه‌شكردن بكه‌ون ئه‌وا ئه‌و جوتیارانه‌ قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران هه‌زار پارچه‌ زه‌ویان له‌لاى سایلۆ ناحیه‌كه‌یان دابینكردووه‌، به‌ڵام هێشتا پێویستیان به‌ دوو هه‌زار پارچه‌ى دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران.

وەزارەتی شارەوانی: هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەویمان دەس...

وەزارەتی شارەوانی: هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەویمان دەستپێکرد