خاوەن پێدایستیەکان لە سەر شەقام کورسییان داناوە و گردبوونەتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سێ مانگە موچە حکومەت موچەی دابەش نەکردووە و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیش لەگەڵ بایکۆتی فەرمانبەران و مامۆستایان هاواریان لێهەستاوە و لە شەقامی سالم لە سلێمانی گردبوونەتەوە و دەڵێن، بەم دەست دەدەین و بەودەست لێتوەردەگرن.
بەیانی ئەمڕۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لەسەر شەقامی سالم نزیک پەروەردەی رۆژئاوا کورسییان داناوە و گردبوونەوە ، سامان حسێن سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964 وت، دۆخی کەمئەندامان خراپە و پێنەدانی موچەی سێ مانگ، زیادکردنی موچەکەیان هەر لەبیر بردینەوە و دەمانەوێت بڵێین فەرقی شەقام و ماڵێکی سارد و سڕ چییە، بەشێکیان نەیانتوانیوە بەشداری بکەن، چونکە پارەی تاکسیان پێنەبووە.
خاوەنی پێداویستیەکی تایبەت دەڵێت، مانگی 12یە و هێشتا موچەی مانگی 10 وەرنەگرتووە، هەرچی شتە پێت دەفرۆشن و پارەش نادەنێ، بەم دەست دەدەین و بەو دەست لێمان وەردەگرنەوە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح