چەند فیدەرێکی هێڵی 11 کەی ڤی شکاوە
رەشەبا کارەبای بەشێک لە گوندەکانی سنووری بنگردی بڕی
964+
توانا نەقی
لە بەیانی ئەمڕۆوە رەشەبایەکی بەهێز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووە و بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەمشەویش ئەو رەشەبایە بووەتە هۆی بڕانی کارەبای چەند گوندێک لە سنووری ناحیەی بنگرد.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان بڵاویکردەوە، بە هۆی رەشەباوە لەسەر فیدەری دوو ویستگەی دوکانی گەشتیاری لەناحیەی بنگرد لە نێوان گوندی قەرەتەپە و سەرسیان دەیان ستونی 11 متری هێڵی 11 کەی ڤی شکاوە.
دەشڵێت، رەشەبا بەهێزەکە بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا سنوورەکە لە ئیستادا کارمەندانی هۆبەی بنگرد سەرقاڵی گەڕاندنەوەی کارەبان بۆ سنوورەکەیان