ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌:

هه‌ر نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌ندێكی پزیشكى ره‌زامه‌ندى ژینگه‌یی نه‌بێت تاوه‌كو 10 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێنماییانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ سه‌رپێچییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش زۆرترین سزا بۆ فڕێدانى پاشماوه‌ى مه‌ترسیدار و نه‌بوونى ره‌زامه‌ندى ژینگه‌ییه‌.

سزاكان، به‌پێی رێنمایی ژماره‌ 2ـى ساڵى 2023 تیایدا سزادانى نه‌خۆشخانه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ و سه‌نته‌رى پزیشكى و نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كانى دیاریكردووه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كه‌، فڕیدانى پاشماوه‌ى مه‌ترسیدار له‌لایه‌ن ئه‌م شوێنانه‌وه‌ سزاكه‌یان 10 ملیۆن دینار و ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى ژینگه‌ییشیان نه‌بوو ئه‌وان سزاكه‌یان له‌ دوو تاوه‌كو 10 ملیۆن دینار ده‌بێت.

ده‌رچوونى ئاوى پیس له‌یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر به‌پێی مواسه‌فات نه‌بوو، یاخود ئاوه‌ڕۆكه‌یان تێكه‌ڵى ئاوه‌ڕۆى گشتى ببێت، سزاكه‌یان له‌ دوو تاوه‌كو شه‌ش ملیۆن دیناره‌.

ئه‌گه‌ر پاشماوه‌ پزیشكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرد، سزاكه‌يان به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ دوو تاوه‌كو شه‌ش ملیۆن دیناره‌.

ئه‌گه‌ر تاقیگه‌ى نۆرینگه‌كانیان ره‌زامه‌ندیان نه‌بوو تاوه‌كو سێ ملیۆن دینار سزاده‌درێن.

ئه‌گه‌ر رێژه‌ى سه‌وزاییان ته‌رخان نه‌كرادبوو و له‌بری سه‌وزكردنیشیان جێبه‌جێ نه‌كردبوو سزاكه‌یان تاوه‌كو سێ ملیۆن دینار و موه‌لیده‌یه‌شیان هه‌بێت ژاوه‌ژاو و دووكه‌ڵ بكات سزاكه‌یان یه‌ك ملیۆن دیناره‌.

له‌هه‌ر نه‌خۆشخانه‌ و نۆرینگه‌یه‌ك له‌كاتى پشكنین تیشك دزه‌بكات سزاكه‌یان تاوه‌كو شه‌ش ملیۆن دینار و كه‌ره‌سته‌ى خۆپارێزیشیان بۆ كرێكارانى بوارى تیشك دابین نه‌كردبوو تاوه‌كو سێ ملیۆن دینار سزا ده‌درێن.

هاوكارى تیمه‌كانى پشكنینى ده‌سته‌ى ژینگه‌ نه‌كه‌ن تاوه‌كو شه‌ش ملیۆن، نه‌بوونى به‌رپرسی خۆپاراستن له‌ تیشك دوو ملیۆن دینار، نه‌بوونى سستمى هه‌واگۆڕكێ چوار ملیۆن دینار و پیسبوونى ده‌وروبه‌رى موه‌لیده‌كانیان به‌ گازوایل و رۆن سێ ملیۆن دینار و هه‌ر یه‌كێك له‌م شوێنانه‌ش پاشماوه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان فڕێنه‌ده‌نه‌ ئه‌و شوێنه‌ى بۆیان دیاریكراوه‌ ئه‌وا سزاكه‌یان دوو ملیۆن دیناره‌.

ده‌سته‌ى ژینگه‌ سزاى پڕۆژه‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى د...

ده‌سته‌ى ژینگه‌ سزاى پڕۆژه‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى دیاریی كرد

ده‌سته‌ى ژینگه‌ مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان گورج و گۆڵ د...

ده‌سته‌ى ژینگه‌ مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان گورج و گۆڵ ده‌كاته‌وه‌