زانكۆى سلێمانى ئه‌م كاره ده‌كات
هه‌ردوو قه‌زاى ماوه‌ت و چوارتا ده‌خرێنه سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهانى گه‌شتوگوزار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له زانكۆى سلێمانى، كار له‌سه‌ر هه‌ردوو قه‌زاى ماوه‌ت و چوارتا ده‌كرێت كه بخرێنه سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهانى گه‌شتوگوزار كه به (جیۆپارك) ناسراوه، قایمقامى ماوه‌تیش ده‌ڵێت، هه‌وڵه‌كان ده‌ستیپێكردووه و له داهاتووش به‌وردى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ماڵپه‌رى زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژى 11.12.2024 له كۆلیژى زانست وۆركشۆپێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سازدراوه و بڕیاره له داهاتوو چه‌ند سمینارێكی تایبه‌ت به مرۆڤ و شاخ و وەرزش و تەندروستی و سودوەرگرتن لە سامانە سروشتییەكانی شاخ بەشێوەیەك، كە بكرێت بە شوێنی گەشتوگوزار، پێشكەش بكرێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه پێشتر چیا وەك حەشارگەیەك بەكارهێنراوە و سودی لێوەرگیراوە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بەشێوەیەكی ئەكادیمی بیری لێبكرێتەوە و بكرێن بە شوێنی خۆشگوزەرانی و شوێنی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجەكان.
پ.د. فازڵ لاوە، خاوەنی بیرۆكەی پڕۆژەی جیۆپارك دەڵێت “ناوچەی شارباژێڕ (ماوه‌ت و چوارتا) تایبەتمەندی جیۆلۆجی خۆی هەیە، دەمانەوێت بیكەین بە جیۆپارك لە جیهاندا و لەناو سایتی (گلۆباڵ جیۆپارك نێتۆرك) وەك شوێنێكی گەشتیاری تۆماربكرێت. لەم ڕووەشەوە لەگەڵ یونیسكۆ لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كارمانكردووە و مانگی داهاتوو لەگەڵ ئۆفیسی سەرەكی یونیسكۆ لە فەرەنسا ئەم بابەتە تاوتوێدەكەین”.
لایخۆشییه‌وه كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى قه‌زاى ماوه‌ت، ئه‌م هه‌وڵه‌ى زانكۆى سلێمانى پشتڕاستكرده‌وه و له‌نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌م هه‌وڵه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت “جارێ سه‌ره‌تایه و له‌داهاتووش به‌وردى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
وتیشی “له‌پلاندایه له‌داهاتوویه‌كى نزیك سیمینارى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته رێكبخرێت و كه‌سانى پسپۆڕ و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌شدارى تێدا بكه‌ن”.