دیمه‌نێكی كامێراكه و یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه‌ى راپه‌ڕینه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ كه به كامێراكه گیراوه... وێنه: ماڵى كهلهپوورى قه‌ڵادزێ.
"كامێراكه وه‌كو ره‌مزى لێهاتووه"
ئه‌و كامێرایهى 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دیمه‌نه‌كانى راپه‌ڕینى قه‌ڵادزێی پێ تۆماركراوه له شوێنێك پارێزراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌ڵادزێ كامێرایه‌ك هه‌یه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دیمه‌نه‌كانى ئه‌و راپهڕینهى پێ تۆمار كراوه كه هاوڵاتیان له‌دژى رژێمی به‌عس ئه‌نجامیان دا‌و ئێستا كامێراكه له ماڵى كهلهپۆدوورى ئه‌و شاره پارێزراوه.
كامێراكه هی فۆتۆگرافه‌رێكی قه‌ڵادزێیه به‌ناوى عوسمان میران، ئێستا له وڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و كه یه‌كێك بووه له‌و فۆتۆگرافهرانهى ژماره‌یه‌كی زۆرى دیمه‌نى ئه‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌ى تۆمار كردووه.
عه‌لى قادر دینكه، به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵى كه‌له‌پوور و رۆشنبیری قه‌ڵادزێ به 964ـى وت، كامێراكه هه‌ر له قه‌ڵادزێ بووه و به‌م دواییانه خاوه‌نه‌كه‌ى پێشكه‌شی ماڵى كهلهپوورى كردووه و ئه‌وانیش له‌و ماڵه پاراستوویانه.
وتیشی “ئه‌م كامێرایه یه‌كێكه له ره‌مزه جوان و نه‌مره‌كانى قه‌ڵادزێ و پێویسته به پارێزراوى بمێمنێتهوه”.
له‌ماڵه‌كه شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ كامێراكه ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانى ئه‌و ماڵه‌ى كرد ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌ش ببینێت.
“كامێراكه ته‌مه‌نى 45 ساڵه زۆرترین دیمەنی گرنگی راپەرینەکەی 24.4.1982ـی قەڵادزێی پێ تۆمار كراوه” عه‌لى دینكه واده‌ڵێت.
رێكه‌وتى 14.4.1979 چه‌ند فڕۆکەیهكى جه‌نگى حکومەتی ئەوکاتی عێراق بۆمبارانی سه‌نته‌ر و سنوورى قه‌ڵادزێى كرد، بەو هۆیەوە 123 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 400 کەسیش بریندار بوون، بۆ یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م رووداوه دواى هه‌شت ساڵ لە 24.4.1982 دانیشتوانى قەڵادزێ بڕیاریاندا یادی ئه‌و رۆژه بكه‌نه‌وه، بەڵام یادکردنەوەكه بۆ راپەڕین گۆڕاو حکومەتی به‌عسیش له‌رێگه‌ى هێزی چەکدارییهوه کۆتایی بە راپەڕینەکە هێنا.