زیاتر 20 هەزار کەسن
بژمێرەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندن دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا
ژمارەیەک لە بژمێرەکانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی عێراق لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
موحسین شوانی نوێنەری بژمێرەکانی کوردستان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بوو لە عێراق و داوا دەکەن دابمەزرێن.
وتیشی “بۆیە پێشتر داوای دامەزراندنیان نەکردووە چونکە ویستومانە پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەبچێت”.
باسی لەوەشکرد، ئەوان ژمارەیان زیاتر 20 هەزار کەسە و داواکاریەکەیان ئاڕاستەی هەردوو حکومەت و پەرلەمان لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن