لە سۆران

حەوت کێڵگە مین پاککرانەوە و درانەوە بە خاوەنەکانیان

964+

ژێوار خدر

لە رێوورەسمێکدا لە قەزای مێرگەسۆر حەوت كێڵگه‌مین رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە دوای ئەوەی بە تەواوەتی لە مین پاککرانەوە.

دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم رایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی سۆران، بە پاڵپشتی رێکخراوی ITFی سلۆڤینیا چەند زەوییەککییان لە مین پاککردووەتەوە گەڕاندویاننەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.

دەشڵێت، زەوییەکان کەوتونەتە سنوری قه‌زاكانی چۆمان، مێرگه‌سۆر و رواندز، له‌و كێڵگه‌مینانه‌دا هەزار و 462 مینی دژه‌كه‌سی و مینی دژه‌تانك و 12 هەزار و 900 ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوی جۆراوجۆر لەلایەن تیمەکانی مینلابەری و تیمی EOD، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین – هەولێر هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای هەڵگرتنەوە ولەناوبردنی مینەکان زەویەکان بەتەواوەتی لەمین و تەقەمەنی پاککراونەتەوە و مەترسییان لەسەرنەماوە، لە داهاتووشدا دانیشتووانی ناوچەکان و خاوەن زەویەکان بۆ سوودی گشتی دەتوانن بەکاری بهێنن.

کێڵگەمینێکی مه‌ترسیدار له‌ سنوورى چۆمان پاكده‌كرێته...

کێڵگەمینێکی مه‌ترسیدار له‌ سنوورى چۆمان پاكده‌كرێته‌وه‌