لەم سەیدسادقەی خۆمان

گەنج و ژنیان دەوێ و فێری گۆڕانی کەشوهەوا بۆ کشتوکاڵیان دەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سەیدسادق و دەوروبەری، رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، لەسەر پرۆژەی (وەسڵ – سندوقی کۆمەڵگەی مەدەنی) و بە هاوبەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM Iraq) پرۆژەیەکی بۆ گەنجان و ژنان هەیە.

پڕۆژەکە ئەمەیە؛ (بەهێزکردنی توانای ژنان و گەنجان بۆ بنیادنانی خۆڕاگریی، بەرامبەر گۆڕانی کەش و هەوا لە رێگەی کشتوکاڵەوە ).

لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا چەندین راهێنانی جۆراوجۆر بۆ گەنجان و ژنان ئەنجام دەدرێت. رێکخراوەکە کە وێنەیەکی بڵاوکراوەکەی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، ئامانج لە سەرجەمی پرۆژەکە بەرزکردنەوەی توانای خۆڕاگرییە بەرامبەر گۆرانی کەش و هەوا و پاڵپشتی دارایی بەشداربووان.

لە پرۆژەکەدا چالاکی دەستپێک بریتی دەبێت لە راهێنانی تایبەت بە دروستکردنی پەین (پیتمۆز) و هەروەها دروستکردنی شوێنی تایبەت بە دروستیکردنی پەین بە شێوەیەکی سەرەتایی.

راهێنانەکە لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەندەوە دەوترێنەوە و بەشداربووان لە کۆتایی راهێنان بڕوانامەی بەشداربوون وەردەگرن و ئاشنا دەكرێت بە چەند سەرچاوەیەکی زانیاری و گروپی راوێژکاری کشتوکاڵی. هەروەها سەرجەم خەرجی و تێچووی هاتوچۆ بۆ بەشداربووان لەلایەن رێکخراوەوە دابین دەکرێت.

بەشداربوون:
خوازیاران دەتوانن تا 14.12.2024 خۆیان تۆماربکەن، بۆ بەشداریكردن لەو چالاكییە لەم لینكەوە خۆت تۆمار دەکەیت!.
https://docs.google.com/…/1FAIpQLSe8mkAP4KX…/viewform

320 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە سنەوە هاوردەی سلێمانی ...

320 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە سنەوە هاوردەی سلێمانی کراوە

فەڕەنسا راهێنان بە تیمەکانی بەرگريی شارستانيی هەرێم د...

فەڕەنسا راهێنان بە تیمەکانی بەرگريی شارستانيی هەرێم دەکات