ده‌كرێت داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌شی لێبكرێت
دادگاى نه‌ینه‌وا سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر خاوه‌ن هه‌ڵه‌كه‌ى حه‌مدانییه‌دا سه‌پاند
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دادگای تاوانەکانی پارێزگای موسڵ خاوەن هۆڵی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانیە بە 10 ساڵ زیندانی سزادا، كه زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى بوونى كه‌موكوڕى له سه‌لامه‌تى ئاگر له هۆڵه‌كه كه‌وته‌وه.
بە پێی نوسراوێکی فەرمی کە کۆپیەکی دەستی 964 کەوتوە بە ژمارە 911\ج 2\2024 کە لە بەرواری 11.12.2024 دادگای تاوانەکانی پارێزگای موسڵ دەرچوە، لە دوایین دانیشتنی دادگا بڕیاردرا بە زیندانیکردنی کەسێک بە ناوی سەمیر سلێمان کەرومی بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ، کە خاوەن هۆڵی بۆنەکانی هەیسەمە لە قەزای حەمدانیە.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى دادگا، ماوه‌ى سزادانى ئه‌م كه‌سه ئه‌م ماوەیەشی بۆ هه‌ژمارده‌كرێت کە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدا بووە، ئەوەش بەپێی مادەی 343 لە یاسای سزادانی ژمارە111ـی ساڵی 1969 .
هەر لە نوسراوەکەدا هاتوە، دادوەر مافی ئەوەی هەیە لە دادگا مەدەنییەکان داوای قەرەبووی داواکارانی مافی کەسی و سکاڵاکارانی بریندارەکان بکات بۆ ئەو کەسانەی کە داوای قەرەبویان کردوە.
رۆژی 26ی ئەیلولی ساڵی 2023، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە هۆڵێکی ئاهەنگ و بۆنەکان له قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا لە کاتی بەرێوەچونی ئاهەنگی بوکگواستنەوەیه‌ك ئاگر كه‌وته‌وه و بەهۆیەوە 125 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكى زۆری هاوڵاتیانیش بەسەختی برینداربوون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن