چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە
مەهسا پێکەنی لە هەولێر نمایشکرا
964+
پەری ساڵح
فیلمی کوردی “مەهسا پێکەنی” ئێوارەی ئەمڕۆ لە سینەمای هەولێر نمایشکرا، دەرهێنەرەکەشی دەڵێت، وەرن سەیری بکەن و پێبکەنن.
مەهسا پێکەنی لە دەرهێنانی دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان میهران شیریە و پێشتر لە چەند فێستیڤاڵێکی دەرەوە بەشداریکردووە و لە ئێستادا لە سینەما ئێمپایەری هەولێر نمایش دەکرێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا میهران بۆ 964 وتی، “ئەم فیلمە باس لە کێشە و مەعاناتی کۆمەڵگا بەتایبەت خانمان دەکات، چونکە من هەمیشە دەمەوێت، خەم و کێشەکانی ژنان بگەیەنم بە جیهان و دەمەوێت خەڵکیش پاڵپشتنی سینەمای شەریف و بێ پاڵپشت بکەن و لەگەڵ میهسا پێبەکنن”.
فیلمەکە چەندین ئەکتەری باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشدارن و دەرهێنەر خۆی رۆڵی سەرەکی هەیە.