سەر چەندین لوتکەی بەرز کەوتووە لە چەند شوێنێکی جیهان

ژنێک ریکۆردی سەرکەوتن بەسەر شاخە بەرزەکان دەشکێنێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خانمان هاوشانی پیاوانی ریکۆردی سەرکەوتن بەسەر شاخە بەرزەکاندا دەشکێنن و ژنێک چووەتە سەر لوتکەی چیای هەڵگورد و دەماوەند لە ئێران.

بەهار کارگەچی، ئەندامی ئەنجومەنی تۆڕی شاخەوانی کوردستانە، نزیکەی حەوت ساڵە سەردانی شاخە بەرزەکانی کوردستان دەکات و چووەتە سەر لوتکەی شاخی هەڵگورد، کە سێ هەزار و 611 مەتر بەرزیەکەیەتی.

دەشڵێت، لە وڵاتی ئێران چووەتە سەر لوتکەی شاخی دەماوەند، کە بەرزیەکەی پێنج هەزار و 610 بووە.

11ەی کانوونی دووەم رۆژی جیهانی شاخە و مەبەست لە دیاریکردنی ئەو رۆژە، هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییانە لەبارەی گرنگی شاخەكان بۆ ژیان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پێشتر شوێنى شاخى گۆیژەو سلێمانى دەریا و ئۆقیانوس بووە

پێشتر شوێنى شاخى گۆیژەو سلێمانى دەریا و ئۆقیانوس بووە