لیژنه‌یه‌كی 9 كه‌سی ئه‌م كاره‌ى كردوه
له چوارقوڕنه 52 پارچه زه‌وى به‌سه‌ر پیشه‌وه‌ران دابه‌شكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه 52 پارچه زه‌وى به‌سه‌ر پیشه‌وه‌راندا دابه‌شكرد، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش له‌رێگه‌ى خاڵبه‌ندیه‌وه كراوه.
لیژنه‌كه جگه له شاره‌وانى چوارقوڕنه، له نوێنه‌رایه‌تى هه‌ره‌یك له سەرۆكایەتی شارەوانی چوارقوڕنە بە ئامادەبوونی لیژنەیەكی تایبەت لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی راپەرین، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ، بەڕێوه‌بەری ناحیە ، ئاسایش، سەندیكای كرێكاران و چەند فەرمانگەیەکی تری حكومەت، پێكهاتبوو.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ ساڵه سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى ئه‌م رێكارانه‌ن بۆ دابه‌شكردنى ئه‌م پارچه زه‌ویانه و دوای ووردبینی کردنی ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی نۆ كه‌سییه‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌شكران.
وتیشی “40 پاره‌چه زه‌وى به‌شێوه‌ى خاڵبه‌ندى بۆ پیشه‌وه‌ران و شه‌ش پارچه‌ى دیكه بۆ پیشەی ئاسنگەری لە ناوچەی پیشەسازی بەشێوەی تیروپشک دابەشکران”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، شه‌ش پارچه زه‌وی دیكه‌شیان بەشێوە زیادکردنی ئاشكرا دەدرێت بە پیشەوەران لە پیشە جیاوازەکاندا.
روونیشیكرده‌وه ته‌واوى ئه‌م پارچه زه‌ویانه به‌شێوه‌ى موساته‌حه دراونه‌ته ئه‌م پیشه‌وه‌رانه و جگه له خه‌ڵكانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه، پیشه‌وه‌ری دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى چوارقوڕنه سوودمه‌ندى پاره‌چه زه‌ویه‌كان بوون.