بەناونیشانی پیرۆزکردنی سەدەیەک

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی دهۆک بەردەوامە

964+

پەری ساڵح

لەژێر ناونیشانی پیرۆزکردنی سەدەیەک دووەم رۆژی یانزەیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی لە دهۆک بەڕێوەچوو ، شەش رۆژی تریش بەردەوام دەبێت.

لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی دهۆک دووەم رۆژی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی دهۆک بە بەشداری چەندین ئەکتەر و کەسایەتی هونەری ناوخۆیی و جیهانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، یەکەم پانێڵیان لە ژێر ناونیشانی پیرۆزکردنی سەدەیەک، سەد ساڵ لە فێبرێسکا  و رەخنەگریی نێودەوڵەتی فیلم بوو.

حەسەن عارف بەرپرسی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، “فێستیڤاڵەکە ماوەی هەشت رۆژ دەخایەنێت، 107 فیلم تێیدا بەشدارن کە 46 فیلمیان کوردیە، پێکهاتوون لە فیلمی کورت و درێژ و دۆکیومێنتاری، بۆ یەکەمینجارە فیلمە درێژەکان بەهەمانشێوەی دهۆک لە هەمانکاتدا لە زاخۆش نمایش دەکرێت.

لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئیلهام شاهین، ئەکتەری بەناوبانگی میسری و لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی سوپاسی کوردستانی کرد و وتی، هەستم بە غەریبی نەکردووە و لە دڵەوە خۆشمدەوێن.

یانزەیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی دهۆک دەستپێدەکات

یانزەیەمین فێستیڤاڵی سینەمایی دهۆک دەستپێدەکات