جامی شای ئیسپانیا

بەبۆنەی یاریكردن لەگەڵ ریال مەدرید ئاهەنگ دەگێڕن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی دیپۆرتیڤا مینێرای ئیسپانی، بەبۆنەی یاریكردن لەگەڵ ریال مەدرید ئاهەنگ دەگێڕن و لە خۆشیان هەڵدەپەڕن.

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا، یانەی دیپۆرتیڤا مینێرا كەوتە بەرامبەر یانەی ریال مەدرید، یاریزانان و ستافی مەشقی یانەكە بە دیار تیروپشكەكەوە دانیشتبوون و كاتێك ئەنجامەكە راگەیاندرا، كردیان بە هەڵپەڕین و خۆشی و شادی.

دیپۆرتیڤا مینێرا یانەیەكی پلە سێی ئیسپانیایە و لە 1949 دامەزراوە، یانەیەكی ناسراو نییە و توانا و باری دارایی سنووردارە، بەڵام بەهۆی بەركەوتنیان بە ریال مەدرید، ناوبانگ پەیدا دەكەن و هەلی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێت بەرامبەر یەكێك لە باشترین و ناودارترین تیپەكانی دنیا یاریی بكەن.

هاوكات یاریكردن بەرامبەر یانەی شاهانە، سوودی دارایی زۆریشی بۆ ئەو یانەیە دەبێت و یانەی ریال مەدرید دەچنە یاریگەی ئەو یانەیە و بلیتی یارییەكە نرخی زۆر بەرز دەبێتەوە، هەروەها دەرفەتێكە بۆ یاریزانانی یانەكە بناسرێن و بكەنە بەرچاوان و كۆمەڵێك بابەتی دیكە، جا ئەگەر بردنەوەش تۆمار بكەن، ئەوا ناویان دەچێتە ناو مێژوو.

یارییەكانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا لە رۆژانی 4 و 5ی مانگی یەكی داهاتوو بەڕێوەدەچن.

ریال مەدرید هێشتا چاوی لە گەیشتن بە یاریی كۆتایی چامپی...

ریال مەدرید هێشتا چاوی لە گەیشتن بە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگە