دەسبەسەرداگرتنى دارى لەلایەن پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین
لە زیادکردنێکى ئاشکرادا
پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین چەندین بار دار و بیورێک و 166 فەردە خەڵوز دەفرۆشێت
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین لە زیادکردنێکى ئاشکرادا ئەو کەلوپەلانە دەفرۆشێت کە لەماوەى رابردوودا لە سەرپێچیکارانى ژینگەى سەندووە، لەوانە بیور و خەڵوز و دار و مشار.
کەلوپەلەکان ئەمانەن (دار، مشار، بیور، خەڵوز).
زیادکردنەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 10.12.2024 لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەرین ئەنجام دەدرێت و داوا دەکرێت هەر کەسێک کەلوپەلى دەستبەسەرداگیراوى سەرپێچیکارانى ژینگەى دەوێت، بەشدارى بکات لەو زیادکردنەدا.
جۆر و قەبارەى کەلوپەلەکان:
یەک ئیڤا دار
یەک گەڵابە داربى
ئەک ئەتیکۆ دار
دوو پیکاپ نسان دار
یەک بارى بچوک دار
166 فەردە خەڵوز
چوار مشارى کارەبایى
یەک بیور
روونیشکراوەتەوە ئەوانەى دەیانەوێت بەشدارى بکەن، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 09:00، لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگە ئامادەبن کە دەکەوێتە گەڕەکى نەورۆز لە رانیە.