بەمزووانە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ قوتابخانەکان دابین دەکات
964+
ژوولی عەدنان
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رەزامەندی دابینکردنی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ قوتابخانەکان وەرگرت و لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە نێوان وەزیری پەروەردە و کۆمپانیای هواوی تەکنەلۆژی لە بینای وەزارەت ئەمڕۆ ئەنجامدرا .
ئەمەش بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەدەی عێراق، کە دەڵێت” ئیبراهیم نامس جەبووری توانی رەزامەندیی کۆمپانیای ئێرسلینک بەدەست بهێنێت بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بە قوتابخانەکانی عێراق”.
وتووشیەتی کە ئەمە لە میانەی دەستپێشخەرییەکە بۆ کردنەوەی ئاسۆی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکە بۆ پێشخستنی واقیعی دامەزراوەی خوێندنی دیجیتاڵی.
لە گفتوگۆکەدا وەزیری پەروەردە هێنانەناوەوەی پرۆگرامە تەکنەلۆژییەکانی سەردەم بۆ ناو فەزای پەروەردەیی بە گرنگ وەسف كردووە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی دوای دەستپێکردنی پلانی وەزاری پەیوەست بە ئۆتۆماتیککردن و دیجیتاڵیکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ تیمی هواوی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی کۆمپانیاکە، دورەید ئەلحەیالی.