لیرەى سورى...
بازاڕ بازاڕى لیرەى سورییە
ئەسەد کەوت، بەڵام لیرەى سوری بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
کەوتنى ئەسەد، دراوى ئەو وڵاتەى گەیاندە ئاستێکى بەرز، بەشێوەیەک ئەگەر لە رۆژى پێنجشەممەى رابردوو باى 100 دۆلار لیرەى سوریت لە بازاڕەکانى هەرێم بکڕیایە، ئەمڕۆ 200 دۆلار قازانجت وەردەگرتەوە.
رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 1 ملیۆن 500 لیرەى سورى، بەڵام سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر تەنیا 500 هەزار لیرەى سورییە.
جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى بە 964ـى وت، لەگەڵ کەوتنى رژێمى ئەسەد، بەهاى لیرەى سوری بۆ زیاتر لە دوو ئەوەندە بەرز بووەوە.
وەک باسى دەکات، رووخانى رژێمى دیکتاتۆرى لە سوریا دەرفەت لەبەردەم لیرەى سورى دەکاتەوە بۆ جێگیر بوونى بەهاکەى، چونکە لە سوریا چاوەڕێ دەکرێت حوکمێکى نوێ بێتەکایەوە کە بەرەو دیموکراسى هەنگاو بنێت و ئەو سزایانەى لەسەر ئابورى و دراوى سورییە هەڵبگیرێت.