بۆ سێبەر دەبێ

لە شارەزوور دارێکی توی زڕ بە پێنج هەزار دینارە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە شارەزوور جوتیارێک 30 بنک تووی هەیە لە جۆری زڕ، خۆی پاراستوویەتی و هەر بنکێکی بە پێنج هەزار دینار دەفرۆشێ، بەردار نییە تەنیا سێبەری هەیە.

ئێستا و تا مانگی شوباتی داهاتوو، وەختی چاندنی ئەو جۆرە تووەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8.12.2024، فەلاح کوڵکنی، جوتیار لە دەشتی شارەزوور بە 964ی وت، ئەو جۆرە تووە تەواو کوردەوارییە و کارگە و کۆمپانیاکان دەتوانن بۆ سێبەر سوودی لێ ببینن و بەردار نییە، تا توو بگرێت.

بنکی تووەکە مامناوەند و رەنگێکی بۆری هەیە، بە قسەی فەلاح بێت، تەنیا پێوستی بە ئاوی بەردەوام هەیە، تا لە گەشەکردن بەردەوام بێت و توانای ژیانی بۆ چەندین ساڵ هەیە و قەبارەی گەورە دەبێت.

داری توو درەختێکە لەرەگەزی درەختە گوڵدارەکان، واتە گوڵ دەردەن و دواتر دەیکات بە بەر، نزیکەی 10 بۆ 16 جۆر توو هەیە لە سەرانسەری جیهان، داری توو بەردار و بێ بەرە (زڕ) ، دارتووی زڕ نێرە تەنیا  گوڵ دەردەکات و نایکات بەتوو، بەڵام داری بەردار مێیە و گوڵەکەی دەکات بە بەر، پاش ئەوەی بەهۆی باوە پیتێن ڕوو ئەدات لە نێوان گوڵی نێرە و مێەدا.

400 داری توو لە شەقامێکی سلێمانی چێندرا 

400 داری توو لە شەقامێکی سلێمانی چێندرا