روپێوی پێ دەکەن

ئاوی دەوروبەی سلێمانی ئامێری GPSی کڕی

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئامێری GPSی کڕی، ئەوەش بۆ روپێوکردنی هەموو پرۆژەکانی تۆڕی ئاو، ئیتر داتای سەرجەم پڕۆژەکانی ئاوی پێ دەپێورێت و زانیاریی لەبارەیانەوە کۆدەکرێتەوە.

دابینکردنی ئامێری GPS، لە جۆری (Hi-target) کە بۆ بەشی (GIS) بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی کڕدراوە ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە.

ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.12.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئەم ئامێرە بەکاردەهێنن بۆ کاری رووپێوکردنی هەموو پرۆژەکانی تۆڕی ئاو لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی و کۆکردنەوەی داتا و زانیاری پرۆژەکان.

ئامێرەکە بە گوژمەی شەش ملیۆن دینار و  لە سەر بودجەی 17%ی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی کڕدراوە.

ئاوی سلێمانی: لە جیاتی ماڵەکە ئێمە شکاوی بۆرییەکمان چا...

ئاوی سلێمانی: لە جیاتی ماڵەکە ئێمە شکاوی بۆرییەکمان چاک کردەوە

ئاوی سلێمانی ئاگری گرتووە

ئاوی سلێمانی ئاگری گرتووە