"دەرفەتێکی باشە بۆ بونیادنانی سوریایەکی نوێ"
مەزڵوم عەبدی: روخانی رژێمی سوریا ساتەوەختێکی مێژوویە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئۆپۆسزیۆن چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سوریا و سەرۆک کۆمار هەڵات و حکومەتەکەی ئەسەد کەوت، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت ساتە وەختێکی مێژووییە سووریای پیادا تێپەڕ دەبێت.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئێستا ساتەوەختێکی مێژووییە کە شایەتی رووخانی رێژێمی ئەسەدن.
دەشڵێت، ئەم گۆڕانکارییە دەرفەتێکە بۆ بونیاتنانی سوریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی و دادپەروەری کە مافی هەموو سوریەکان زامن بکات.