لە منبج
بەهۆى بۆردومانى تورکیاوە سێ شەڕڤان گیانیان بەخشیووە
964+
وریا فەتاح
ناوەندى راگەیاندنى ئەنجومەنى سەربازى منبج بڵاوى کردەوە، بەهۆى بۆردومانى تورکیا و گروپەکانى سەر بە تورکیا لە منبج، سێ شەڕڤان گیانیان بەخشووە.
ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە دوێنێوە هێزەکانى تورکیا و گروپەکانى سەر بە تورکیا، هێڵەکانى باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاواى منبجیان بۆردومان کردووە و درۆن و فڕۆکەى سیخوڕیان بەکارهێناوە.
باس لەوەشکراوە، هێزەکانیان وڵامیان داونەتەوە و کوژراو و برینداریش لەلایەنى بەرامبەر هەبووە.
وەم باس دەکات، سێ شەڕڤانەکانیان لە کاتى وەڵامدانەوە بۆردومانەکان، گیانیان بەخشیووە.
“لەچوارچێوەى شەڕى راگەیاندندا پەیجەکانى نزیک لە “بەکرێگیراوان” دیمەن و ڤیدیۆى کۆنیان بڵاوکردووەتەوە کە دەوترێت هى ئێستاى دەورووبەرى منبجن”، لە راگەیەنراوەکەدا وا باسکراوە.