48 کەس گیانیان لەدەست داوە

لە گەرمیان 238 رووداوى هاتوچۆ 376 بریندارى لێکەوتووەتەوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى بەدواداچوونێکى 964، تەنیا لەمساڵدا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان، 48 کەس بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و 376 کەسیش بریندار بوون و 238 رووداوى هاتوچۆش روویانداوە.

هاتوچۆى گەرمیان بۆ 964: ئامارەکانتان 100 لە 100 وەکخۆیەتى

بەپێى ئامارێک کە 964 لە رێگەى پەیجى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان و داتاکردنى رووداوەکانى هاتووچۆ لەو سنوورە دەستى کەوتووە، لە 1.1.2024 تا 30.6.2024 و لە ماوەى ئەو شەش مانگەدا 170 رووداوى هاتوچۆ لە سنوورى گەرمیان روویداوە و لەو ژمارەیەش 34 کەس گیانیان لەدەستداوە و 244 کەسیش بریندار بوون.

هەر بەپێى ئەو ئامارە، لە 1.7.2024ـەوە تا 7.12.2024، لە سنوورى گەرمیان 68 رووداوى هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە 132 بریندار و 14 گیانلەدەستدانى لێکەوتووەتەوە.

سامان عەلى وتەبێژى هاتوچۆى گەرمیان لە بارەى ئەو ئامارانەوە بە 964ـى وت،”هەموو رووداوەکانى هاتوچۆ کە پۆلیسى هاتوچۆى لێ ئاگادار دەکرێتەوە لە پەیجەکەمان بڵاوى دەکەینەوە، جگە لەو رووداوانەى کە قوربانى تێدا نییە و رووداوى سوکن و هاتوچۆى لێ ئاگادار ناکرێتەوە”.

روونیشى کردەوە، ئەو ئامارانەى 964 کۆى کردووەتەوە 100 لە 100 دروستە و وەکخۆیەتى.

ئاشکراشى کرد، بەپێى راپۆرتەکان کە بۆ هۆکارەکانى رووداوەکان لەلایەن پۆلیسى هاتوچۆوە لێکۆڵینەوەى لێ دەکرێت، هۆکارەکەى شۆفێران خۆیانن و پابەندى یاساو رێنماییەکان نابن، بەشێکیشى هۆکارەکەى رێگاوبانە.

رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانى کەسێکى لێک...

رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانى کەسێکى لێکەوتەوە