دواى کشانەوەى سوپاى سوریا

هەسەدە: لە سنوورى دێرەزوور و  رۆژئاواى فورات جێگیر بوون

964+

وریا فەتاح

دواى کشانەوەى سوپاى سوریا، بۆشایى ئەمنى لە دێرەزوور دروستبوو، هەر زوو هەسەدە شەڕڤانەکانى لە دەورووبەرى شارەکە جێگیر کرد، بەپێى نوێترین راگەیەنراوى ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزووری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە، شەڕڤانەکانیان لە سنوورى دێرەزوور و رۆژئاواى فورات جێگیر بوون.

ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە،”ئەو پێشهاتانەى لە زێدى خۆمان روودەدەن، مەترسى لەسەر ئاسایشى گەلەکەمان و ناوچەکەمان لە دێرەزوور دروست دەکات، بەتایبەت گروپە بەکرێگیراوەکانى سەر بە تورکیا و چەکدارانى داعش کە خەریکە جارێکى دیکە لە بیابانى دێرەزوور چالاک بوونەتەوە”.

ئاشکراشى کردووە، لەبەر ئەو هۆکارانە و لەپێناو پاراستنى گەلەکەیان، شەڕڤانەکانیان لە ئەنجومەنى سەربازى دێرەزوو، لە شارو رۆژئاواى فورات جێگیر کردووە.

جەختیش کراوەتەوە کە ئامانجیان لەو کارە، دابینکردنى ئاسایش و درێژەدانە بە ئەرکە مێژوییەکەیان.

داواش دەکات هەموو گەل لە دەورى شەرڤانان کۆببنەوە بۆ پاراستنى خەکەکەیان و شانبەشانى یەکترى بەرامبەر هەموو هێرشەکان بوەستنەوە.