بەراورد بە هەفتەی پێشوو
ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
پێگەی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند، به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر لە 61%ی كه‌می كردووه.
پێگەی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 30ی تشرینی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بڕی 8 ملیار و 863 ملیۆن و 531 هه‌زار و 552 دینار بووه.
پێگەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە، كه له‌و بڕه شەش ملیار و 342 ملیۆن و 119 هه‌زار و 58 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 72ی كۆی داهاته‌كه ده‌كاتم هەروەها دوو ملیار و 521 ملیۆن و 365 هه‌زار و 27 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 28% پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو كه 23 ملیار و 243 ملیۆن و 444 هه‌زار و 974 دینار بووه، به‌ڕێژه‌ی 61.867% كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.