پاسەوانی حەوزێکی ماسی بووە لە گوندێکی سنووری گۆپتەپە
گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە
+964
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولە بە جەستەیەوە بوو لە پرۆژەیەکی حەوزی ماسی گوندی قەسرۆکی سەربە ناحیەی ئاغجەلەر.
سالم سەمین، بەڕێوبەری پۆلیسی ئاغجەلەر بە 964ـی وت، ”بەیانی ئەمڕۆ هەینی 6.12.2024، ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکی کوژران لە یەکێک لە گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر و ئەو کەسە پاسەوانی حەوزی ماسی بووە.
وتیشی، تەرمەکە ئاسەواری گولەی پێوە بووە و تا ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی روون نەبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، گەنجەکە ناوی ( ی ، ک) و تەمەنی 24 ساڵە، دانیشتووی کۆمەڵگای قەڵاتەیە.
روونیشیکردەوە، تائێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە و پۆلیسی بەڵگە و تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
گوندی قەسرۆک بەدووری 25 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرئاوای ناحیەی ئاغجەلەر و یەکێکە لە کۆتا گوندەکانی ناحیەکە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر