"بە دەم پێشبڕکێووە مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا"

بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل، مێرمنداڵێک گیانی لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو لەقەزای ئامرلی دوو مێردمنداڵ بەسواری ماتۆڕسکیلەوە، لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ پێشبڕکێیان ئەنجامداوە و پێیکاندا کێشاوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچوی خورماتوو بە964ـی وت، ”کاتژمێر 1.00ـی شەوی رابردوو، دوو مێردمنداڵ لەکاتی گەڕانەوەیان لەیاری تۆپی پێ، پێش گەشتنیان بەماڵ لەسەر شەقامی سەرەکی ئامرلی پێشبڕکێیان ئەنجام کردووە، بەهۆی تیژڕەویانەوە پێیکاندا کێشاوەو لەئەنجامدا یەکێک لەمێردمنداڵەکان دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و ئەوەی دیکەش بەسەختی برینداربووە.

وتیشی، ئەو شوێنەی کە رووداوەکە لێی روویداوە تاریکەو هیچ رووناکیەکی لێنیە و کاتێک پێیکیاندا کێشاوە یەکێک لەماتۆڕسوارەکان کەوتووەتە ژێر ماتۆڕەکەی و پاشان کەوتووەتە نێو چاڵێکەوە و بەهۆی ئەوەی خەڵکی درەنگ پێیان زانیووە، یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوەی تریشیان بەهۆی سەختی برینکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو مێردمنداڵەکە دانشتووی قەزای ئامرلین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ماتۆڕسوارێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

ماتۆڕسوارێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا