"دەوڵەتی مەدەنی دادەمەزرێنین"

تەحریری شام پەیامی بۆ باڵیۆزخانەكان لە دیمەشق نارد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

گرووپی چەکداریی دەستەی تەحریری شام شاری حەمای سوریایان گرت و بەرەو شارەكانی دیكە دەچن، پەیامیشیان بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتان لە دیمەشق نارد.

هێزە چەكدارەكانی دەستەی تەحریری شام و لەگەڵیدا هێزە میلیشیا چەكدارەكان ئەم ئێوارەیە شاری حەمایان گرت، كە چوارەم گەورەشاری سوریایە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەكە پەیامێكیان بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتان لە دیمەشق نارد.

تەحریری شام لە راگەیاندراوێكدا كە ئاراستەی باڵیۆزخانەكان كراوە، دەڵێن، “گۆڕانكاریی چاوەڕوانكراو لە سوریا، مانای رووخانی وڵاتەكە نییە”.

هەروەها دەڵێن، “گۆڕانكاری چاوەڕوانكراو هەلێكە بۆ بنیادنانی دەوڵەتێكی بەهێزی مەدەنی، تێڕوانینی ئێمە بۆ داهاتووی سوریا، دەوڵەتێكە كە لەسەر گفتوگۆ بنیاد دەنرێت”.

دەستەی تەحریری شام ئەم ئێوارەیە كۆنتڕۆڵكردنی شاری حەمای بە تەواوی راگەیاند، لە بەرامبەردا سوپای حكومەتی سوریا رایگەیاند بە پلان لە شارەكە كشاونەتەوە و دووبارە هێزەكانیان رێكدەخەنەوە.

چاودێرانی بارودۆخی سوریا وای دەبینن، شار دوای شار دەكەوێتە دەست چەكدارانی تەحریری شام.

وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا