شارەوانی دەڵێت دەبێت زانکۆی سلێمانی چاکی بکاتەوە

مانگێکە دیوارە رووخاوەکەی بەکرەجۆ چاک نەکراوە و مەترسی رووخانی لەسەرە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مانگێک و دوو رۆژە دیوارە راگرەکەی پرۆژەی هەواری زانکۆ لە سلێمانی لاربووەتەوە بەهۆی بارانەوە، بەڵام تا ئێستا چاک نەکراوەتەوە و مەترسی لەسەر شۆفێران هەیە.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، لە مانگی رابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە و ئەو دیوارە لاربووەتەوە لەسەر دوو سایدی بەکرەجۆی تازە و زانکۆی سلێمانیان ئاگادار کردووەتەوە تا چاکی بکەنەوە.

باسی لەوەکرد، نوسراو بۆ زانکۆی سلێمانی کراوە تا چاکی بکەنەوە لەبەر ئەوەی لە سنووری کاری ئەواندایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شارەوانیی سلێمانی دیوارە مەترسیدارەكەی بەكرەجۆ چارەس...

شارەوانیی سلێمانی دیوارە مەترسیدارەكەی بەكرەجۆ چارەسەر دەكات