لە شەڕی دوو بنەماڵە دایک و کوڕ کوژراون

میدیازان – هەژار ئەنوەر – هەولێر

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ کەس لە ناحیەی هەریری پارێزگای هەولێر، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا کوژران، دووان لە کوژراوەکان دایک و کوڕن.

لە بنەماڵەیەک کەسێک کوژراوە و یەکێکی تر بریندارە، لە بنەماڵەکەی دیکە دایک و کوڕێک کوژراون، بە گوتەی پۆلیسی ناحییەکە، کێشەی ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر زەوی و زار بووە.

موقەدەم وەلی باقی، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحییەی هەریر، رووداوەکەی بۆ میدیازان پشتڕاستکردەوە و وتی، “شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەکەدا روویداوە، کوژراوەکان و بریندارەکە بە فیشەکیان بەرکەوتووە”.

ئەم هەواڵە پاش چەند خولەکێک لە رووداوەکە ئامادەکرا، تاوەکو ئێستا پۆلیس زانیاری زیاتری رانەگەیاندووە.

میدیازان دەزانێت، لەم ساتەدا شەڕەتەقە راگیراوە و پۆلیس لە نێواندایە، هەروەها تەرمی کوژراوەکان لە پزیشکی دادوەرین و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.