بەلەمێک و 3 راوچی گیراون لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێرەوە
بەلەم و ئینڤێرتەر و پاتری کارەبایان بەکارهێناوە
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر 3 کەسیان بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکرد
964+
ژوولی عەدنان
پۆلیسی دارستانی و ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تیان ئه‌وه‌بووه راوی ماسیان به لێدانى ته‌زووى كاره‌با كردووه.
رووداوه‌كه له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر روویداوه، پۆلیسیش رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ریاندا گرتووه‌ته‌به‌ر.
بەپێێ راگەیاندراوێكی پۆلیسی دارستان و ژینگە، ئەم سێ تۆمه‌تباره بەلەمێکی راوکردنیان هەبووە و ئینڤێرتەر و پاتری کارەبایان بۆ درووست‌کردنی تەزووی کارەبا بەکارهێناوە، تا لە ماسییەکانی بدەن و پاشان راویان بکەن.
باسیشی لەوەکردووە، کە کارمەندەکانیان و ئەفسەرانی بەش و بنکەکانیان شەو و رۆژیان خستووەتە سەر یەک لە پێناو پاراستنی ژینگە و دارستانی ناوچەکانی کوردستان، رۆژانەس مەفرەزەکانیان بە گەڕۆکی لای دەریاچە و دەورەبەری دارستانەکانن، تا کەسانی سەرپێچیکار رادەستی دادگا بکەن.
هه‌ر له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر، دوێنێ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م قه‌زایه، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر 20 كه‌س تۆمار كردووه كه ئه‌وانیش تۆمه‌تى راوكردنى ماسیان هه‌بووه له‌رێگه‌ى ته‌زووى كاره‌باوه.
به‌پێی رێنماییه‌كی تایبه‌تى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم، هه‌ركه‌سێك له‌رێگه‌ى كاره‌باوه راوى ماسی بكات به سه‌رپێچی ژینگه‌یی هه‌ژمارده‌كرێت و سزاكه‌شی جگه له پێبژاردن به‌ندكردنیشی تێده‌كه‌وێت.