خەڵکی موسڵە
تەرمی پزیشکێک لە ناو شووقەیەکی دهۆک دۆزرایەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
تەرمی پزیشکێکی خەڵکی موسڵ لە شوقەیەکی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک دۆزراوەتەوە، ئێستا تەرمەکە لە پزیشکی دادە.
دڕەنگانی شەوی رابردوو تەرمی پزیشکێکی خەڵکی شاری موسڵ، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی رۆژ سیتی لە گەڕەکی ماڵتا دۆزرایەوە، تیمی بنکەی 122 تەرمەکەیان لە شوقەکەوە دەرهێنا و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆکیان کرد.
نزار مزوری، یەکێکە لە دانیشتووی پرۆژەکە و شایەتحاڵە لەسەر رووداوەکە، بە 964ـی وت، درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پرۆژەکە قەرەبالغی دروست بوو، پۆلیس و تیمی 122 لەوێ بوون، بینیمان تەرمێک لە ناو باڵەخانەیەک دەرهێنرا.
وتیشی، ماوەی چەند رۆژێک بوو لە شوقەکەدا مردبوو، دانیشتووانی شوقەکە پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد، کەسەکە پرۆفیسۆرە و لە نەتەوەی عەرەبە و خەڵکی موسڵە، بە تەنیا لە ناو شوقەکەدا دەژیا.
سەرچاوەییەکی فەرمی بۆ 964ـی پشتڕاستی کردەوە، ئەو کەسەی مردووە، پرۆفیسۆر و پزیشکە و خەڵکی شاری موسڵە و چەند رۆژێک بوو لە ناو شوقەکەی گیانی لەدەستدابوو.
ئەو سەرچاوەی فەرمییە باس لەوەش کرد، بەدواداچوونی هۆکاری مردنەکەی لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا