بەکر فەرەج بەشداری گەردەلول دەکات

“واز لە بەتەمەنەکان بێنن و نۆرەی گەنجەکانە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند بەکر فەرەج، ناسراو بە کەسایەتی قالە لە درامای گەردەلول دەستبەرداری رۆڵەکەی نابێت و هاواریش بۆ گەنجەکان دەکات خەڵاتیان بدەنێ و واز لە بەتەمەنەکان بێنن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 بەکر فەرەج دەربارەی وەرزی نوێی گەردەلول دەڵێت، “بێگومان لەگەڵ جەلیل زەنگەنە گفتوگۆم کردووە و نازانم رۆڵی قالە چی بەسەر دێت، بەڵام بەشداری دەکەمەوە و دەمەوێت کارێک بکەم لەوەی پێشووم کەم نەکات”.

داوا لە رێکخراوەکانیش دەکات واز لە خەڵاتکردنی بەتەمەنەکان بێنن و ئیتر گرنگی بە گەنجەکان بدەن و سپۆنسەریان بۆ بدۆزنەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

شەهێن جەمال بیری کاری هونەری دەکات و هەر گەردەلولی هەی...

شەهێن جەمال بیری کاری هونەری دەکات و هەر گەردەلولی هەیە